5/17/2012
سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند هه‌وڵێك
له‌ناو لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌و
بارگرژییه‌ی له‌نێوان نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی
هه‌رێمی كوردستان له‌ئارادایه.
فوئاد مه‌عسوم له‌لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی "NRT" رایگه‌یاند تائێستا ورده‌كاریی ئه‌و
هه‌وڵه نازانرێت و هه‌ر هه‌وڵێك له‌و باره‌یه‌وه بدرێت ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای
رێككه‌وتنی یه‌كه‌م و دووه‌می هه‌ولێر بێت.
هه‌روه‌ها پێشبینیكرد له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌ره‌تاكانی ئه‌و هه‌وڵه‌ی هاوپه‌یمانی
نیشیتمانی و رێگه‌چاره‌كان بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر ده‌ربكه‌ون.
دوای ئه‌وه‌ی له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
5/17/2012
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتار و قسه‌كانی نوسه‌ری ئه‌مریكی مایكل رۆبن
ره‌تده‌كاته‌وه به‌وه‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌ئیمارات "قومار"یان
كردبێت.
له‌روونكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان،
مایكل رۆبن پێشتر وانەبێژی زانکۆی سلێمانی بووە و بە هۆی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر
قوتابیان دەرکراوە، بە مەبەستی تۆڵە سەندنەوە بەردەوام لە هەوڵی بوختان هەڵبەستن و
چەواشەکاری بووە.
روونكردنه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، مایكل رۆبن هیچ کاتێ شتێکی بە بەڵگەوە
بڵاو نەکردۆتەوە و بەڵکو هەموو هەوڵەکانی تەنیا ئاوێتەی هەڵرشتنی داخی دەروونیەتی
لە بەرامبەر هەرێم و سەرکردایەتیەکەی.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان ، له وه‌ڵامی مایکل رۆبن، نووسه‌ری
ئه‌مریكی، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی راگه‌یاند :-<
5/16/2012
شێركۆ عه‌باس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردی له‌سوریا داوا له
ئیسرائیل ده‌كات پاڵپشتی دابه‌شبونی سوریا‌و دروستكردنی چه‌ند كیانێكی فیدراڵی
بكات له‌سه‌ر بنه‌مای پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌و وڵاته، به‌ئامانجی
پارێزگاریكردن له مافه‌كانی كورد‌و دروستنه‌كردنی وڵاتێك كه تێیدا ئیخوان
موسلیمین باڵاده‌ستبێت.
رۆژنامه‌ی "جیروسالیم بوست" ی ئیسرائیلی له‌زاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
نیشتیمانی كوردی له‌سوریاوه گواستییه‌وه كه لێكهه‌ڵوه‌شانی سوریا و
دابه‌شبوونی بۆ چه‌ند كیانێكی فیدراڵی ده‌بێته هۆی پچڕاندنی ئه‌و
حه‌لقه‌یه‌ی سوریا‌و به‌ره‌ی شیعی پێكه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه كه ئێران
سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
شێركۆ عه‌باس رونیكردووه‌ته‌وه دابه‌شكردنی سوریا بۆ چوار یان پێنج هه‌رێمی
فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مای ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته هۆی دروستبو
5/16/2012
"ئادۆلف هیتله‌ر" دیكتاتۆری پێشووی ئه‌ڵمانیا ساڵی 1942 فه‌رمانی داوه به
ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ت به داگیركردنی هه‌رێمی كوردستان و
هاندانی خێڵه كوردییه‌كان له دژی به‌ریتانیا.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه كۆنه سیخوڕێكی ئه‌ڵمانی به‌ناوی "گۆتفرید
جۆهانس مووله‌ر" بڵاوی كردوونه‌ته‌وه: "هیتله‌ر" پێشنیارێكی ئه‌وی قبوڵ كردووه
بۆ هاندانی خێڵه كوردییه‌كان له دژی به‌ریتانیا وداگیركردنی خاكی هه‌رێمی
كوردستان له لایه‌ن سوپای ئه‌ڵمانیا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فه‌رمانی
ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسینێكی ده‌كردووه به ناوی "ماموت" كه خودی "مووله‌ر"
سه‌رپه‌رشتی كردووه.
"مووله‌ر" له كتێبێكدا به ناوی "ئه‌ركێكی مه‌ترسیدار له خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست" زانیاری وردی له‌سه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه و ئامانجه‌كانی
بلاوكردۆته‌وه.
به وته‌ی "مووله‌ر" ئا
5/16/2012
بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئاشكرایكرد ئەو بۆردومانەی توركیا كە
بووە هۆی شەهیدكردنی 35 هاوڵاتی كورد لە باكووری كوردستان، بەهۆی زانیاری پێدانی
دەزگای هەواڵگری ئەمریكاوە بووە.
رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریكی لەزاری بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی بەرگری
وڵاتەكەیەوە بڵاویكردەوە دوای ئەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی جموجوڵی
كاروانەكە تۆمار دەكات، ئەفسەرە ئەمریكییەكان زانیارییەكان دەگەیەننە لایەنی
توركیا.
رۆژنامەكە راشیگەیاندووە كە لایەنی ئەمریكی مەسەلەی بڕیاردان لەبارەی هێرشكردنە سەر
كاروانەكەی بۆ توركیا بەجێهێشتووەو بەرپرسەكە تەئكیدكردووەتەوە لەوەی "توركەكان
جموجوڵیان كرد ... بڕیارەكە بڕیاری ئەمریكا نەبوو".
لە بەرەبەیانی رۆژی 29-ی كانوونی یەكەمی ساڵی 2011، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا
هێرشێكی ئاسمانییان كردە سەر قلابانی سەر بە پارێزگای شیرناخی باك
5/16/2012
لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كانی كه‌ركوك له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگاكانی كه‌ركوك ناكۆكیان هه‌یه و هه‌ندێكیان داواده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ
پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجامبدرێت چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌ش به‌مه‌ترسی
ده‌زانن له‌سه‌ر عه‌ره‌بی كه‌ركوك.
"ڕاكان سه‌عید"جێگری پارێزگاری كه‌ركوك له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند:
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكرێت
و له‌به‌رئه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌ناو نه‌ته‌وه‌كه‌مان لاببه‌ین چونكه ئه‌نجامدانی
هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ده‌بێته ڕێگر له‌گواستنه‌وه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم بۆ
ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركوك بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كان.
به‌لاَم له‌به‌رامبه‌ردا "شێخ عه‌بدولاَ سامی عاسی" یه‌كێك له‌شێخه ناوداره‌كانی
عوبێد و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌لێدوانێكدا ووتی:
5/15/2012
ئه‌مڕۆ 15/5 له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وته‌بێژ به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی
كوردستانه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دایه‌وه كه نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی
عیراق ئاڕاسته‌ی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی
ئاسمانی ئێن ئاڕ تی، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:-
نوری مالكی له دیدارێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی (NRT) كوردیدا وه‌ك راهاتووه
ئه‌و ده‌ستدرێژی و تۆمه‌تانه‌ی خۆی دژ به هه‌رێم دووباره كرده‌وه‌و كۆشا گله‌یی
و گازه‌ند بخاته ئه‌ستۆی كه‌سانی دیكه‌و به‌رانبه‌ر به هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی
عیراق به ده‌ستیانه‌وه گێرۆده‌یه‌و خۆی وه‌ك پارێزه‌ری ده‌ستوورو یه‌كپارچه‌یی
عیراق پیشان دا‌و له‌وه‌یش دوورتر رِۆیشت.
بگره له جیاتی سه‌رانی كورد‌و نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستان خۆی به
پارێزه‌ری كورد ناوبرد، بۆیه ئێمه بۆ رِای گشتی ئه‌و به‌ڵگه‌نا